بەناوی رێکخراوی سەوزی ئەوروپی کوردستانی و کۆمیتەی ژینگە لە کونگرەی نەتەوەیی كوردستان ، بهبۆنهی هاتنی ساڵی نوێی كوردی و جهژنی نهورۆزهوه جوانترین پیرۆزباییتان لێدهكهین،
هیوادارین ههمیشه له خۆشیو شادییدا بن . هەر بەم بۆنەیەوە داوا لە ئێوەی بەرێز دەکەین ئەم رێنماییانەی خوارەوە پەیرەو بکەن بو پاراستنی ژینگە و تەندروستیتان و جوانی کوردستانی خوشەویست :
1 - ئاگرکردنەوە بەپێی رێنماییەکانی ژینگەپارێزیی( بەکارنەهێنانی تایەو لاستێک ).
2 - لە بەرچاوگرتنی رێنماییەکانی ژینگەپارێزیی لەباخچەو شوێنی سەیران و گەشتوگوزار.
3 ـ پەیڕەوکردنی رێنماییەکانی هاتووچۆ لە کاتی بەکارهێنانی ئوتومبێل بو بەشداری کردن لەم یادەدا.
4 - دوور کەوتنەوە لە هەموو شێوەکانی تەقە کردن.