بۆ یەکەم جار بیرۆکەی ڕۆژی زەوی لە میانەی کۆنفڕانسی یۆنسکو لە ساڵی ١٩٦٩ لە سان فڕانسیسکۆ لەلایەن (جۆن میککۆنیڵ) ەوە پێشنیار کرا، و لە ساڵی ١٩٧٠ دا لەلایەن بزوتنەوەیەکی خۆجێیی خوێندکارانی زانکۆوە لە ئەمریکا، جەخت کرا لەسەر گرنگی ئەم ئەڕۆژە بۆ ژینگە و بۆ وشیارکردنەوەی تەواوی خەڵك لە دونیادا بەوەی پاراستنی زەوی پاراستنی ئاسایشی ئێستا و دواژی نەوەکانی دیکەیە.
لە بەرواری ٢٢ی ئەپرلی ساڵی ١٩٩٥ دا، لە لایەن زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن کەس، یادی ئەم ڕۆژە وەکو بۆنەیەك بۆ پاراستنی ژینگە کرایەوە، ئێستاش لە زیاتر لە ١٥٠ وڵات ئەم یادە دەکرێتەوە.
لە کۆنفرانسە نێو دەوڵەتیەکانی ژینگە و پەیڕو وپرۆگرامی پارتە ژینگەیەکان ولە بۆنە تایبەتیەکاندا کار لەسەر دنەدانی خەڵك بۆ پاراستنی ژینگە بەگشتی و گۆی زەوی بەتایبەت دەکرێت بەوەی دەتوانرێ ئەرکی قورسی سەر گۆی زەوی بەکەمکردنەوەی بەکاربەری کەمبکرێتەوە، کوردستانیش وەکو بەشێك لەم گۆی زەویە، دەتوانێ و دەبێ بە بەئەرکی خۆی هەستێ بۆ وشیارکردنەوەی خەڵك و گرنگیدان بەم ڕۆژە بۆ پاراستنی جیهان و ژینگە و بۆ گەشەی بەردەوام، با ئێمەش بەشێك بین لەو ئاکسۆنە بۆ ژیانێکی تەندروست و ژینگەیەکی پاك.

مقالات

Default Image

المستقبل للدول غير المتقاعسة مناخياً

المصادقة على اتفاقية باريس حول تغيّر المناخ تؤشّر إلى عصر جديد، تحكمه قواعد مختلفة عما كان سائداً من قبل. قبل مؤتمر باريس العام الماضي، كان البعض يراهن على أن الاتفاق لن يحصل، والنتيجة كانت توقيع مئتي دولة، بما فيها الملوثان الأكبران الولايات المتحدة والصين.…

دستور اقليم كردستان باللغة الكردية

الإعلان العالمي لحقوق الإنسان

دستور اقليم كردستان باللغة العربية

Go to top