دانیشتوانی کیشوەری ئەفریقا لە ئێستادا لە یەك ملیار کەس زیاترن، بەردەوامیش ژمارەکەی لە زیادبووندایە، ئەفریقا تەنها کیشوەرە کە بە هەژاری و نەخۆشی و دواکەوتوویی ناسراوە، ئەگەرچی خاوەنی دەرامەت و سامانێکی سروشتی زۆر و کانزا و کان و چاڵەنەوتی زۆری تێدایە، بەردەوامیش پشکنینی نوێی بۆ دەکرێ و سەرچاوەی تازەی نەوتی تێدا دەدۆزرێتەوە، بۆیە بووەتە جێ سەرنجی وڵاتانی وەکو چین و ئەمریکا و ژاپۆن و ئەوروپا.
گەشەی وڵاتانی دونیا لەسەر بناغەی بوونی وزە بۆ خستنەگەڕی کارگە و کارخانەکان و بەرهەمهێنان و بە پیشەسازیکردنی سیمای وڵاتەکە دەبێ، بوونی وزە کۆڵەکەی گەشە و پیشەسازی هەر وڵاتێکە بۆ مانەوەی لە ڕیزبەندی سەرەوە و توانای زیاتربوونی بۆ ڕکابەری.

لە کۆی دە ( ١٠ ) وڵات لە جیهاندا کە لە ڕیزبەندی گەشەی ئابووری و داهاتی سروشتی ناوخۆی ساڵانەیان لە ساڵی ٢٠١٤ دا، شەش وڵاتی کەوتوونەتە کیشوەری ئەفریقاوە، بۆ ئێستا ئەفریقا ئاستی یەکەمی لە گەشەی ئابووریدا هەیە، بەتایبەتی لە بیست ساڵی ئەم دواییەدا، بۆیە پێشبینی ئابووریناسەکان ئەوەیە کە ئەم کیشوەرە لە داهاتوودا دەبێتە دینەمۆی گەشە و پێشکەوتن لە جیهاندا.
لە ساڵی ١٩٩٥ وە تاکو ٢٠١٤ کیشوەری ئەفریقا گەورەترین ڕێژەی گەشەی ئابووری بەخۆیەوە بینی، کە تێکڕای ئەو گەشەیە گەیشتە ٤،٣% ، لەکاتێکدا لە ئاسیا ( خوارووی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ) ٤،٢% و ئەمریکا ٢،٦% و ئەوروپا ١،٨% بوو.
هۆکاری ئەم گەشەی ئابووریە زۆرن لەوانە داواکاری زیاتر بۆ وزە و بەتایبەت نەوت و غاز، وڵاتەکانی نیجیریا و جەزائیر و لیبیا و ئەنگۆلا و گینیا و مصر و کۆنگۆ هەموو وڵاتی بەرهەمهێنری وزەن، هەر ئەم کیشوەرە خاوەنی ڕێژەی ١٠% ی یەدەگی نەوت و ٨% ی یەدەگی غازە لە جیهاندا.
بەڵام مەرج نیە گەشەی ئابووری لەگەڵ گەشەی کۆمەڵایەتی هاوتا بکەین، ئەم کیشوەرەی زۆربەی وڵاتە پیشەسازیەکان چمکێکی پەیوەندی ئابووری ئەو وڵاتەی گرتووە و تاڵانی دەکات و دەست بەپشتی حوکمڕانەکانیدا دەهێنێ و وزەکەی بۆ زیاتر بەرهەمهێنانی پیشەسازی دەست دەکەوێ، لەهەمان کاتدا باری بژێوی خەڵکی تێدا دادەتەپێ و وێران دەبێ و گروپ و فۆڕمی چەکدار و توڕە و ناڕازی لێ دروست دەبێ و کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکانی نەوت و وزە تێکدەدەن و وایان لێ دەکەن جێ ئیشی خۆیان جێبهێڵن و هێڵەکانی وزە دەتەقێننەوە و زیان بە دەزگاکانی بواری وزە دەگەیەن لەبەر ئەوەی هیچ ڕۆڵێکی نیە بۆ چاککردنی باری بژێوی خەڵکی ئاسایی.

لە بواری وزەی ئەفریقا توێژینەوەی زۆر کراوە، بەراوردیش لە نێوان گوزەرانی خەڵك و داهاتی دەوڵەتیش کراوە، لەوانە توێژینەوەی ناوەندێکی ئەڵمانیە بەناوی German Institute of Global and Area Studies GIGA) کە لە ساڵی ٢٠١٣ دا کراوە[ ]، دەریدەخات کە باری بژێوی و گوزەرانی خەڵك لەگەڵ دۆزینەوەی چاڵەنەوت و کان و دیامانت و کانزاکان و بەرزبوونەوەی ئاستی گەشەی ئابووری، ئاستی بژێوی خەڵك نەك باشتر نەبووە بەڵکو داڕوخاوە.
زۆرن ئەو وڵاتانەی حوکمڕانەکانیان داهاتی وڵاتەکانیان بە موڵکی تایبەتی خۆیان دەزانن، مامەڵەکردن بەو داهات و سامانە بە ماف و کاری خۆیان دادەنێن، هەندێ لە شارەزایانی باری ئابووری دەڵێن : سەیر لەوەدایە، چەندە ئەو وڵاتانە بەرامبەر بە دانیشتوانەکانیان زەبروزەنگ بەکاربهێنن و برسی و هەژاریان بکەن، ئەوەندە نرخی نەوت بەرزترو بەهاکەی زیاتر دەبێت. زۆربەی وڵاتەکانی کیشوەری ئەفریقا، پاڵپشتی پێشکەوتن و پیشەسازی وڵاتە پیشەسازیەکانن بەڵام هاوڵاتی خۆشیان لە هەژاری و هەندێکی لە هەژاری ڕەهادا دەژین، ئاسایشی نەتەوەیی و ئاسایشی خۆراك و ئاسایشی ئاوی تێدا شێواو و نائارامە.
بەشی داهاتوو باسی هەرێمی کوردستان و زانیاریەکانی ویکیلیکس دەکەین.
د. مەدیحە سۆفی / ئەڵمانیا
هاوسەرۆکی ڕێکخراوی سەوزی ئەوروپی - کوردستانی

مقالات

Default Image

المستقبل للدول غير المتقاعسة مناخياً

المصادقة على اتفاقية باريس حول تغيّر المناخ تؤشّر إلى عصر جديد، تحكمه قواعد مختلفة عما كان سائداً من قبل. قبل مؤتمر باريس العام الماضي، كان البعض يراهن على أن الاتفاق لن يحصل، والنتيجة كانت توقيع مئتي دولة، بما فيها الملوثان الأكبران الولايات المتحدة والصين.…

دستور اقليم كردستان باللغة الكردية

الإعلان العالمي لحقوق الإنسان

دستور اقليم كردستان باللغة العربية

Go to top