کورتەیەك لە باسەکە
(بەنداوی بێخمە لە پرۆژە هەرە سەرەتاییەکانی (هیئة الإعمار ) ی ساڵانی پەنجاکانە لە عیراق، کە بیرۆکەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٣٧، لە ساڵی ١٩٨٧ - ١٩٩١ دەستکرا بە کارکردن و ٣٥% ی پرۆژەکە تەواو کرا، لە دوای ساڵی ١٩٩١ بەهۆی شەڕی کەنداو وپرۆسەی ئازادیەوە پرۆژەکە وەستا، کورد لە جیاتی بوژاندنەوە و تەواوکردنی پرۆژەکە، چوو کەرەستەکانی تاڵان کرد و بە ئێرانی فرۆشتەوە، ئێرانیش هەر بەو کەرەستانە بەنداوی بۆ گرتنەوەی ئاو لە باشوری کوردستان دروست کرد، وەکو گلدانەوەی ئاوی ڕوباری ئەڵوەند وسیروان و ژێرئاوکەوتنی کانی بڵ، چارەکە سەدەیەکە باشوری کوردستان لە بێ کارەبایی دەناڵێنێ، بەنداوی تشرینیش کاتێ کەوتە دەست شەڕڤانان، کارەبایان بەرهەم هێنا وناوچەکەیان بووژاندەوە، ئەم دوو جیاوازیە ڕیزبەندی خەمخۆری و شایستەی حوکمڕانی دیاری دەکات، با خزمەت بۆ گەل و گەلیش لە خزمەتدا بێت)

وزە و ئاو دوو فاکتەری گرنگی دەسەڵات لە جیهاندا و
کوردستان دەکەوێتە کوێی ئەم فاکتەرانەوە
بەشی دووەم/ ئاو

( بەنداوی بێخمە )

لە بەشەکانی پێشوودا، باس لەسەر وزە و ڕۆڵی وزە لەسەر ئابووری وئاراستەکردن و دیاریکردنی سیاسەت لە جیهاندا، کرا، دیارە (ئاو) یش یەکێکە لەو سامانە سروشتیانەی سەرگۆی زەوی کە بەسەرچاوەی دوبارە دەژمێررێت، واتە سەرچاوەیەکی لەبن نەهاتوو و ڕێژە نەگۆڕە لە دونیاداو لەهەمانکاتدا سەرچاوەی بەدەستهێنانی وزەشە وتایبەتمەندی ئەم سەرجاوەیەش لەوەدایە کە ژینگەپارێزە وهیچ گازێکی زیانبەخش دەرناداتە نێو هەواوە کە ببێتە هۆی گەرمبوونەوەی گۆی زەوی، بەپێچەوانەی غاز ونەوت وخەڵوزەوە، بۆیە ئاو چ بۆ ژینگە و چ بۆ زیندووکردنەوەی مرۆڤایەتی بە هەموو بوارەکانیەوە لە گەشەی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی ودابینکردنی ئاسایشی خۆراك و ئاسایشی نیشتیمانی و تەندروستی وهاتوچۆ وپەروەردە و زۆربەی بوارەکانی پەیوەست بە ژیانی مرۆڤەوە، ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت.
بە پێی ڕاوبۆچوونی شارەزایان، ئەم سەدەیە سەدەی کێشەی ئاوە، یا سەدەی دەرکەوتنی کێشەی ئاوە لە هەندێ شوێنی جیهاندا بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، هەر ئەم پیشبینیانە بوونە پاڵنەری داهێنان وپێشکەوتنی زانستیانە لە بواری تەکنەلۆژیای ئاو و ئاوەڕۆکان، لەوانە دنەدان بۆ دروستکردنی بەنداو لەسەر ڕوبارەکان بۆ گلدانەوەی ئاو و سودوەرگرتن لێی بۆ ئاودان و بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا و کەمکردنەوەی کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوا و لافاو و بەبیابان بوون و پارێزگاری لە سەروماڵی هاوڵاتیان و نەفەوتانی فرەزیندەوەری ( کە لایەنێکی زۆر گرنگی پاراستنی ژینگەیە) و پاراستنی سامانی خۆراکی نێو ئاو و زۆر سودی زیاتر.
لە ڕووی کەمی و کێشەی ئاوەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر نەخشەی جیهان، لە ڕیزبەندی یەکەمدایە، ئەگەرچی کوردستان لەنێو ئەو نەخشەیەدایە، بەڵام نەگەیشتووەتە ئاستی هێڵی سورەوە، بۆیە دەرفەتی مانەوەی لەو ئاستەدا، یا بەرزکردنەوەی بەرەو ئاستێکی باشتر لە ڕووی سامانی ئاوەوە دەگەڕێتەوە بۆ لەبەرچاوگرتنی چەند فاکتەرێك لەوانە :
1. بەڕێوەبردنێکی دروستی هەمەلایەنەی سامانی ئاو.
2. بەکارهێنانی تەکنیك و تەکنەلۆژیای نوێ.
3. پەیڕەوکردنی پرنسیبەکانی دبلن، کە لە میانەی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ( ئاو و ژینگە ) ساڵی ١٩٩٢ لە شاری دبلن بەسترا
4. وشیارکردنەوەی سەرجەم هاوڵاتیان لە ئەگەری کەمی ئاو.
بێ گومان مێژووی دروستکردنی بەنداو بەتایبەت لە عیڕاقدا کە بە (دۆڵی ڕافیدێن) ناسراوە زۆر کۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی پیش زاینی، و پاشان لەسەردەمی شاهەنشاهیدا دەستکرا بە نەخشەکێشان بۆ دروستکردنی بەنداوی گەورە بۆ گلدانەوەی ئاو، ئەوە بوو یەکەم بەنداو لە ساڵی ١٩٥٨ دروستکرا بەنداوی دوکان بوو بە قەبارەی ٦،٨ ملیار مەتر سێجا ئاو.
لە ساڵانی سییەکانەوە ڕووپێوی بۆ دروستکردنی بەنداوی بێخمە کرا، لیژنەیەك لە کۆمەڵێ شارەزا و پسپۆری بەڕیتانی و عیراقی، دەستیان بە کۆکردنەوەی زانیاری کرد بۆ بیرکردنەوە لە کاروکاردانەوەی ئەگەری دروستکردنی ئەو بەنداوە.
بەشی داهاتوو بە چڕی باس لەسەر بەنداوی بێخمە دەبێت.
دکتورە مەدیحة سۆفی / هاوسەروکی رێکخراوی سەوزی ئەوروپی کوردستانی




مقالات

Default Image

المستقبل للدول غير المتقاعسة مناخياً

المصادقة على اتفاقية باريس حول تغيّر المناخ تؤشّر إلى عصر جديد، تحكمه قواعد مختلفة عما كان سائداً من قبل. قبل مؤتمر باريس العام الماضي، كان البعض يراهن على أن الاتفاق لن يحصل، والنتيجة كانت توقيع مئتي دولة، بما فيها الملوثان الأكبران الولايات المتحدة والصين.…

دستور اقليم كردستان باللغة الكردية

الإعلان العالمي لحقوق الإنسان

دستور اقليم كردستان باللغة العربية

Go to top